پارە بۆ ڕووناکیی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تەرخاندەکرێت

شاری سلێمانی

 

بڕی دوو ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ڕووناککردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تەرخانکرا، کە درێژییەکەی 16 کیلۆمەترە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستى کەمکردنەوەى بەکارهێنانى کارەباو پاراستنى ژینگەو بەخشینى سیمایەکى جوانتر بەشەقامى مەلیک مەحمود، لەسەر بودجەى ڕێکخراوى (UNDP) بەبڕى (2) ملیۆن دۆلار، پرۆژەى نۆژەنکردنەوە و گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى ڕووناکى (ئینارە)ى شەقامى مەلیک مەحمود جێبەجێ دەکرێت.

ئەندازیار ئەبوبەکر ڕەسوڵ، سەرۆکى لیژنەى سەرپەرشتیارى پرۆژەکە دەڵێت، “پرۆژەکە بریتییە لەگۆڕینى پێکهاتەى ئینارە کۆنەکە کە صۆدیۆمە و کارەبا زۆر خەرجدەکات بۆ گڵۆپى (لید) کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە”.

کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە، بریتییە لە 2 ملیۆن دۆلار و لەلایەن ڕێکخراوى (UNDP) دابینکراوە، پرۆژەکە لەماوەی 365  ڕۆژدا تەواودەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن…
Total
0
Share