پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوادەكات قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل رابگیرێت

دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ و داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە رایبگرێت.

بڕ‌یار ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، رۆژانه‌ بڕ‌ێكی زۆر دۆلار له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌برێته‌ توركیا و له‌وێشه‌وه‌ حه‌واڵه‌ی وڵاتانی دیكه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ناجێگیریی نرخی دۆلار له‌ عێراق.

میدیای فەرمی یەكێتی لە زاری بڕیار رەشید وتیشی، “پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشیراگه‌یاندین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندییمان به‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ كردوه‌ و پێمان راگه‌یاندوون كه‌ پێویسته‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ بۆ توركیا رابگرن و هاوكاری بانكی ناوه‌ندی بن بۆ جێگربوونی نرخی دۆلار”.

سەبارەت بە هەوڵەكانی بانكەكەش بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، كاركردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به‌ دوو ئاڕ‌استه‌ به‌رده‌وامه‌، كه‌ خۆی له‌ ئاسانكاری بۆ بازرگانان و به‌كارهێنانی سه‌كۆكان، هاوكات توندكردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به‌ قاچاخ بردنی دۆلار ده‌بینێته‌وه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
زیاتر ببینە

كارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەكان لە كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابیندەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم چەند بڕیارێیكی نوێی دەركرد و یەكێك لە بڕیارەكان دابینكردنی كارەبای بەردەوامە بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share