ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بەشێوەیەكی كاتی ئیرنێستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری پێشووی بەرشلۆنە لەجێگەی سۆلشایەر دیاریبكات، تا لەكۆتایی وەرزدا بڕیاری كۆتایی دەدات.
سۆلشایەر بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی مانچستەر یونایتدەوە دوورخرایەوە و لەجێگەكەی مایكل كاریك بەشێوەیەكی كاتی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەكەی وەرگرتووە.
لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئیدارەی مانچستەر یونایتد بەشێوەیەكی كاتی گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێكدا بكات تا كۆتایی وەرز و دواتر پەیوەندی بە پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمانەوە دەكات.
ڕاگەیاندنەكان پێشبینی دەكەن ئیرنیستۆ ڤالڤێردی-ی ئیسپانی ئەو كەسە بێت كە ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بەشێوەیەكی كاتی تیمی یانەكەی بداتە دەست.
ڤالڤێردی پێشتر ڕاهێنەری بەرشلۆنە بووە و دوو نازناوی خولی ئیسپانیای لەسەر یەك بردووەتەوە، تا لە مانگی یەكی ساڵی 2020 لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.