چاڤی هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشەی بردنەوە لە بایرن میونشن دەكات بۆ ‏ئەوەی سەركەوتن بۆ قۆناغی شازدەی چامپیۆنز لیگ مسۆگەربكەن.‏

پاش یەكسانبوونی بەرشلۆنە و بەنفیكا، چاڤی بەشداری كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كرد، ‏ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد و پێیوابوو شایستەی ئەوە بوون گۆڵێك تۆماربكەن.‏

وتیشی: “پێویستە ئەرێنییانە بیر بكەینەوە و هێشتا یارییەكمان ماوە ئەنجامی بدەین، ‏پێویستە بەرامبەر بایرن میونشن بردنەوە بەدەستبهێنین”.‏

چاڤی دوودڵی خۆی پیشاندا بەرامبەر هێڵی هێرشبردنی یانەكە و ئاماژەی بەوەدا، بە دوو ‏یاریی یەك گۆڵیان تۆماركردووە، ئەویش بە لێدانی سزا بووە.‏

لەگەڵ ئەوەدا ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشەی بردنەوە لە بایرن میونشن دەكات و دەڵێت، ‏‏”دەچینە ئالیانز ئارینا بۆ ئەوەی بە سێ خاڵی یارییەكەوە بگەڕێینەوە”.‏

بەرشلۆنە بە 7 خاڵ دووەمە و یاریی داهاتووی بەرامبەر بایرن میونشنە، بەنفیكاش بە 5 ‏خاڵ لەپلەی سێیەمدایە، بەڵام یاریی كۆتایی كۆمەڵەكەی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ‏دینامۆكیێڤ-ی ئۆكرانی دەكات.‏

بابەتی پێشتر

پلانی مانچستەر یونایتد بۆ دیاریكردنی ڕاهێنەری نوێ ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: ئەو كەسەی شەق لە سەری خوێندكارەكە دەدات دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share