(ڤیدیۆ) چێڵسی لوتکه‌ی گرته‌وه‌ و بارسا چاره‌نوسی که‌وته‌ یاریگای ئالیانز ئارینا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداریی به‌نفیکای پۆرتوگالی کرد، یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای ستامفۆرد بریج یاریی لوتکه‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا، بلوزی له‌نده‌ن به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

گۆڵه‌کانی چێڵسی له‌ خوله‌که‌کانی 25، 56، 58، 95 له‌لایه‌ن چالوپا، ڕیس جه‌یمس، کالوم هودسۆن ئودۆی، تیمۆ ڤێرنه‌ره‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ئاتالانتای ئیتاڵی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ ئه‌نجامی (3-3) به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان،چێڵسی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤانتۆس هاوتابووه‌وه‌، له‌هه‌مان کاتدا ‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی گروپی (H)ی گرته‌وه‌.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش‌ به‌ حه‌وت خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی دووه‌می گروپی (E)دا جێگیربوو، به‌و جۆره‌ سه‌رکه‌وتن و شکستی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ تاوه‌کو‌ کۆتا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن دواکه‌وت.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

به‌رشلۆنه‌ 0-0 به‌نفیکا

یۆنگ بۆیز 3-3 ئاتالانتا

مالمۆ 1-1 زینیت

 

چێڵسی 4-0 یوڤانتۆس

ئیشبیلیه‌ 2-0 ڤۆلفسبۆرگ

 

لیل 1-0 ڕێدبوڵ سالزبۆرگ

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە فەڕەنسا

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ڕۆزاریۆی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا تا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بكات. ماوەی هەفتەیەكە…
Total
0
Share