ئەنچلۆتی: ئەگەر کات بگەڕێتەوە یاریزانێک بۆ ئێڤەرتۆن دەکڕم

ئەنچلۆتی خەون دەبینێت دووبارە لەگەڵ ماڵدینی کاربکات

کارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن هیوادەخوازێت کات بۆ ڕابردوو بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یاریزانێک بۆ ئێڤەرتۆن بکڕێت.

ڕاهێنەرە ئەزموندارەکەی ئیتاڵیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەو یاریزانەی حەزدەکات لە یانەی ئێڤەرتۆن کاری لەگەڵدابکات، بە تۆڕی سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” بێگومان پاولۆ ماڵدینی هەڵدەبژێرم، لەبەرئەوەی هاوڕێمە، هاوڕێم بووە لە یەک پێکهاتە و بەنسبەت منەوە سەرکردە بوو، پیاوێکی کۆمیدی بوو، بەڵام یاریزانێکی گەورە، بێگومان ئەگەر بە ئامێری کات بمتوانیانە بگەڕێمەوە ماڵدینیم هەڵدەبژارد، ئەوە شتێکی ناوازە دەبوو”.

لە هاوینی 2019وە ئەنچلۆتی پۆستی ڕاهێنەری تۆفیزی بەدەستهێناوە، لە بەرانبەردا پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی ئیتاڵیا و یانەی میلان، چەند وەرزێکە وەک بەڕێوبەری تەکنیکی لە یانە لۆمپاردییەکە دەستبەکاربووەتەوە.

ماڵدینی و ئەنچلۆتی جامی چامپیۆنزلیگیان بەیەکەوە بەدەستهێنا

ماڵدینی بە درێسی میلانەوە 901 یاری ئەنجامداوە، 33 گۆڵی تۆمارکردووە و 43 گۆڵی ڕەخساندووە، لە وەرزی 84/85 یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامداوە و لە وەرزی 2008/2009 بۆ کۆتاجار بەشداری خولی ئیتاڵیای کردووە و وازهێنانی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری دۆرتمۆند لەبارەی هالاند و سانچۆوە یانە داواکارەکان سەرسامدەکات

بابەتی دواتر

پێشتر ترس هەبوو ترەمپ ڕەتیبكاتەوە.. بایدن پێشنیاری بەرزكردنەوەی پلەی جەنەڕاڵە ژنەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share