فەرمی.. دانیال ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشلۆنە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئاشكرایكرد، گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ دانیال ئەلڤێس-ی بەرازیلی واژوو و بیبەنە ڕیزەكانیانەوە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەلڤێس پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەی بەرشلۆنەوە بكات، بەڵام ناتوانێت تا گواستنەوەكانی مانگی یەك، هیچ یارییەك بۆ یانە كەتەلۆنییەكە ئەنجام بدات.

ئەلڤێسی تەمەن 38 ساڵ، پێشتر ساڵی 2008 لە یانەی ئیشبیلیەوە پەیوەندیی كرد بە بەرشلۆنەوە و پاش هەشت ساڵ، ڕیزەكانی جێهێش و یاریی بۆ چەند یانەیەكی ئەوروپی كرد، دواتر گەڕایەوە بەرازیل.

ئەلڤێس لەماوەی ڕابردوودا بێ یانە مابووەوە و چەند جارێك ئامادەیی خۆی پیشاندا بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ 34.4 ملیۆن ئەمریكی وازیان لەكار هێناوە

بابەتی دواتر

تیتی نهێنيی بەهێزيی سامپای ئاشكرایكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share