مێسی گەڕایەوە فەڕەنسا

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ڕۆزاریۆی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا تا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بكات.

ماوەی هەفتەیەكە مێسی لە ڕۆزاریۆ لە ئەرجەنتین كەرەنتینە كراوە دوای ئەوەی دەركەوت پشكنینی كۆرۆنای پۆزەتیڤە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ئەرجەنتین، پشكنینی كۆرۆنای مێسی نێگەتیڤ بووە، بۆیە ڕێگەیان پێداوە بەرەو پاریس گەشت بكات.

مێسی بە درێژایی ئەم هەفتەیە پشوو دەبێت و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەكاتەوە بە ڕاهێنان كردن.

پێشبینیش دەكرێت لە یارییەكەی لیۆن لە خولی فەڕەنسا كە بڕیارە یەكشەممە كاتژمێر 10:45 خولەك بەڕێوەبچێت، بێبەشبێت.

بابەتی پێشتر

دووبارە ناوەندێكی دیپلۆماسیی ئەمریكی لە بەغداد كرایە ئامانج

بابەتی دواتر

لۆكاكۆ داوای لێبوردنی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share