بە سێ هەنگاو.. ڕیاڵ مەدرید سەردەمی نوێ دەستپێدەکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سێ هەنگاو خۆی بۆ سەردەمی دوای لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس ئامادە دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “مارکا” کەوتوون، ئیدارەی یانەی شاهانەی مەدرید لە هاوینی 2023وە پلانێک بۆ نوێکردنەوەی هێڵی ناوەند دەستپێدەکات، پلانەکەش بە سێ هەنگاو جێبەجێ دەکرێت.

یەکەم: نوێکردنەوەی گرێبەستی لوکا مۆدریچ بۆ وەرزێکی دیکە، کە ئەوەش لە ڕووی وەرزشییەوە سوود بە ئەزموونی لاوەکان دەبەخشێت.

دووەم: پەشیمانکردنەوەی تۆنی کرووس لە بڕیاری وازهێنان و نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە، تاوەکو جێگرەوەی ئامادە دەبێت.

سێیەم: کڕینی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، کە بە هەمانشیوە لەلایەن لیڤەرپوڵەوە داواکراوە.

بەم جۆرە یانەی شاهانە دەیەوێت سوود لە ئەزموونی لوکا و کرووس وەربگرێت بۆ ئامادەکردنی چوامینی، کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، بێلینگهام بۆ سەردەمێکی نوێ.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: هەر کەسێک پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت

بابەتی دواتر

لیڤا سیناریۆ.. بەرشلۆنە جۆکەرێکی بایرنی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share