وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏

ئان لینده‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی ‏كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تى، “له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان و ‏ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كۆبوومه‌وه‌، گوێم له‌ چیرۆك و ڕا و بۆچوونیان بوو ‏له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستانى عێراق”.‏

‏ ئان لینده‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌ سه‌ردانێك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ و دوای ‏كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غداد، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ ‏به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

شوماخەر: ڤێرشتابن بەرامبەر مێرسیدس هیچ چانسێکی نییە

بابەتی دواتر

بەهۆی سیاسەتەكانی ئەردۆغانەوە بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share