ئاسایشی هەولێر: بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی لەلایەن پەكەكەوە تیرۆر كراوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی لە گوندی بیگداودا لەلایەن پەكەكەوە “تیرۆر” كراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر 5:30 ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2020/10/8 (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا، بە دەستێکی ڕەش تیرۆر کرا”.

ئاسایشی هەولێر ئەوەشی ئاشكراكردووە، “دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە)ەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو”.

لە ڕاگەیەندراوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، “وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید (غازی ساڵح ئالیخان)، بە توندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت”.

ئاسایشی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەكات، “لە ئاست ئەم کارە تیرۆریستییە هەڵوێستیان هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا سوپاسی بەڕێوەبەر، كارمەند و خۆبەخشانی نەخۆشخانە هیوا دەكەم

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا پەیامێكی ئاڕاستەی كارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا كرد.…
Total
0
Share