شوماخەر: ڤێرشتابن بەرامبەر مێرسیدس هیچ چانسێکی نییە

شۆفێڕی پێشووی بواری فۆرمولا 1 و شیکەرەوەی وەرزشیی کەناڵە ئەڵمانییەکان ڕاڵد شوماخەر دووپاتیدەکاتەوە، ماکس ڤێرشتابنی هۆڵەندی ناتوانێت ناسناوی پاڵەوانی وەرزی 2021 لە چنگی تیمی مێرسیدس دەربکات.

لە دوایین دوو ڕووبەڕووبوونەوەكانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، کە لە وڵاتانی بەرازیل و قەتەر ئەنجامدران، لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، هەروەها لە ڕیزبەندیی شۆفێراندا جیاوازیی لەگەڵ ماکس ڤێرشتابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول بۆ هەشت خاڵ کەمکردەوە.

لەو بارەیەوە ڕاڵف شوماخەر، برای مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی ئەڵمانیا و جیهان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “مێرسیدس لەئێستادا هاوسەنگترین و باشترین ئوتۆمبێلە لە جیهانی فۆرمولا 1، ماکس لەم وەرزەدا هەموو شتێکی بۆ تیمی ڕێدبول کردووە و ئاستی ناوازەیە، بەردەوام دەریدەخات چ شۆفێرێکی ناوازەیە، بەڵام لە بارودۆخێکی ئاساییدا و سەرباری هەموو ئەوانەی کە باسمکردن، هیچ چانسێکی نییە بۆ سەرکەوتن بەسەر مێرسیدس”.

لەسەر ئاستی شۆفێران ماکس ڤێرشتابنی هۆڵەندی بە کۆکردنەوەی 351 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە، لە بەرامبەردا هامیڵتۆن بە 343 خاڵەوە کەوتووەتە پلەی دووەمەوە، بەڵام لەسەر ئاستی تیمەکان، تیمی مێرسیدس 546 خاڵیان کۆکردووەتەوە و پلەی یەکەمیان گرتووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە مردنی سەدان هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە

بابەتی دواتر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share