تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە مردنی سەدان هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی شەپۆلێكی تری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەوروپا و پێشبینیدەكات 700 هەزار كەسی تر بەو پەتایە بمرن.

ڕێكخراوەكە لێكدانەوەی بۆ زانیارییەكانی تایبەت بە دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كردووە و داتاكانی گیانلەدەستدانی هەر وڵاتێك لە وڵاتانی ئەوروپای وەرگرتووە، پێشبینیدەكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا دوو بۆ سێ هێندە زیادبكات.

بەپێی پێشبینییەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، شەپۆلێكی نوێی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كیشوەری ئەوروپا دەگرێتەوە و تا وەرزی بەهاری داهاتوو، ڕەنگە 700 هەزار كەسی تر بەهۆی كۆرۆناوە لە وڵاتانی ئەوروپا بمرن.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا داوا لە هاوڵاتییانیان دەكەن خۆیان ڤاكسینبكەن و ئەوانەی دوو ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە، ژەمی سێیەم وەربگرن بۆ زیاتر بەهێزكردنی بەرگریی جەستەیان بەرامبەر بە ڤایرۆسی كۆڤید- 19.

بابەتی پێشتر

لیبرۆن بۆ یەک یاری و ستیوارت بۆ دوو یاری ڕاگیران

بابەتی دواتر

شوماخەر: ڤێرشتابن بەرامبەر مێرسیدس هیچ چانسێکی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share