توێژینەوەیەک: خەوی باش کلیلی تەمەن درێژی مرۆڤە

توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی خەوتن کارێکی بنچینەییە و دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت بۆ ئەوەی مرۆڤ پشوویەکی تەواو وەربگرێت و کاریگەری لەسەر تەمەن درێژی مرۆڤ دەبێت.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کەمخەوی دەبێتە هۆی ئەوەی سەرنجدانی مرۆڤ کەمبکاتەوە و بە تێپەڕبوونی کاتیش کەمخەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی مەعریفی و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

توێژینەوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، خەوی باش کلیلی تەمەن درێژی مرۆڤە و دەتوانێت، زیاتر لە چوار ساڵ لە تەمەنی نێرینەکان و زیاتر لە دوو ساڵ لە تەمەنی مێینەکان زیاتر بکات.

توێژینەوەکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس ئەنجامداوە سەبارەت بە ڕەفتاری تەندروستی و خەوتنیان، هەروەها بەراوردیان کردووە لەگەڵ تۆمارەکانی مردن دوای چەند ساڵێک.

توێژینەوەکە بە وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لە 170 هەزار کەس ئەنجامدراوە کە تیایدا، پرسیاریان دەربارەی کاتەکانی خەوتن و شێوازی ژیانیان لێکراوە و بەراوردکراون لەگەڵ تۆماری مەرگیان لەدوای چەند ساڵێک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share