لیبرۆن بۆ یەک یاری و ستیوارت بۆ دوو یاری ڕاگیران

بەهۆی شەڕ و بەریەککەوتنی نێوان لیبرۆن جەیمسی ئەفسانەی لەیکەرز و ئیسایا ستیوارتی ئەستێرەی دیترۆیت پیستۆنز، ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە بڕیاری سزادانی دەرکرد.

بەپێی زانیاریی کەناڵی وەرزشیی ئەمریکا، بەهۆی شەڕوپێکدادانی نێوان لیبرۆن جەیمس و ئیسایا ستیوارت لە یاریی نێوان لۆس ئەنجلس لەیکەرز و دیترۆیت پیستۆز، ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە بڕیاری دا ئەفسانەکەی لەیکەرز بۆ یارییەک و ستیوارت بۆ دوو یاری سڕبکات.

ئەوەش دووەم جارە لەم وەرزەدا لیبرۆن جەیمس لە یاریگا دووردەخرێتەوە، بەوهۆیەوە بەرامبەر یانەی نیویۆرک نیکس لە مادیسۆن سوكیر گاردن ناتوانێت بەشداریبکات.

بەریەککەوتنی نێوان ستیوارت و لیبرۆن جەیمس، لە چارەکی سێیەمی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لەیکەرز و پیستۆنز ڕوویدا، کاتێکدا ستیوارت لە چاوی-دا تووشی پێکان بوو، بەوهۆیەوە تووڕەیی دایگرت و لەگەڵ لیبرۆن و چەند یاریزانێکی دیکە بەشەڕهات.

بابەتی پێشتر

51 ملیۆن پسووڵەی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانە لە مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە مردنی سەدان هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share