ڕەنگە یەکێک لە کۆرۆنا نوێیەکان خۆی لە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد دەرباز بکات

دوای لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی و دەرچوونی پشکنینەکان، ئاشکرابووە کە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد، لەسەر جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئەفریقای باشور کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە و پێدەچێت ڤایرۆسەکە خۆی لەو جۆرە ڤاکسینە ڕزگار بکات.

بەهۆی ئەم لێکۆڵینەوەوە ئەفریقای باشور کوتانی بە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد – ئاسترازینیکا ڕاگرتووە، تا بە لێکۆڵینەوەیەکی دیکە دەگەنە ڕاستی تەواو.

بەرپرسانی تەرندروستی ئەفریقای باشور ئاشکرای دەکەن، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٪90 ی توشبوان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت و لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر دوو هەزار کەس کراوە، دەرکەوتووە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد کاریگەرییەکی مام ناوەندی لەسەر پاراستینی کەسەکان هەیە لەبەرامبەر ئەو جۆرە ڤایرۆسەدا.

ئەفریقای باشور نزیکەی یەک ملیۆن دۆز ڤاکسینی ئۆکسفۆرد – ئاسترازینیکای کڕیووە و بەتەمابوو لە هەفتەی داهاتوودا کوتانی گشتی بە ڤاکسینەکە دەستپێبکات.

ئەگەرچی لێکۆڵینەوەکە لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد تازەیە و نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام بە بەراورد بە ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا دەرکەوتووە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد کاریگەری کەمترە لەسەر ئەو جۆرە ڤایرۆسەی لە ئەفریقای باشور بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share