(ڤیدیۆ) چێڵسی یاریی لوتکەی لە لیستەر سیتی بردەوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای کینگ پاوەر ڕووبەڕووی لیستەر سیتی بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی چێڵسی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیستەر سیتی لە یاریگای کینگ پاوەر میوانداریی یانەی چێڵسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی بلوزی لەندەن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بلوزی لەندەن لە خولەکەکانی 14، 28، 71 لەلایەن ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر، نگۆلۆ کانتی، کریستیان پولیسیچەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، هەروەها یانەی لیستەر سیتی بە 15 خاڵەوە بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی 12.

بابەتی پێشتر

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

بابەتی دواتر

هەواڵێک لەسەر ئەدهەم بارزانی هۆکاری داخستنی میدیایەکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی: جارێ هیچ بڕیارێکمان نەداوە

دوای بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی میدیایی سەبارەت بە دەستبەرداربوونی یانەی بەرشلۆنە لە ئانسو فاتی، چاڤی هێرناندێز هەموو ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.…
Total
0
Share