(ڤیدیۆ) پاریس کله‌پ بروجی بێهیواکرد و لایپزیک خۆی گه‌یانده‌ یوروپا لیگ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی پاریس سان جێرمان و لایپزیک بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی لایپزیک له‌ یاریگای ڕێدبوڵ ئارینا میوانداریی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی لایپزیک کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ لایپزیک له‌ خوله‌که‌کانی 24، 71 له‌لایه‌ن دۆمینیک سوپۆزلای و ئه‌ندرێ سیلڤاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ خوله‌کی 76 له‌لایه‌ن ڕیاز مه‌حریزه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، که‌ پێشوه‌خته‌ سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان مسۆگه‌رکردبوو، به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی کله‌پ بروجی به‌لجیکی تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی دوو، حه‌وت، 38، 75 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ (دوو گۆڵ) و لیۆ مێسی (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی کله‌پ بروجیش له‌ خوله‌کی 68 له‌لایه‌ن ماتس ڕیتسه‌وه‌ تۆمارکرا.

ئه‌نجامی کۆتایی گروپی یه‌که‌م به‌م جۆره‌ بوو:

مانچسته‌ر سیتی 12 خاڵ

پاریس سان جێرمان 11 خاڵ

لایپزیک 7 خاڵ

کله‌پ بروج 4 خاڵ

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یانه‌کانی مان سیتی و پاریس سان جێرمان (پێشوه‌خت) به‌ قۆناغی 16ی خوله‌که‌ گه‌یشتبوون، هه‌روه‌ها یانه‌ی لایپزیک توانی بلیتی به‌شداریکردن له‌ خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ببڕێت.

بابەتی پێشتر

فاوچی زانیارییەكی پێچەوانە لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ورده‌كاریی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆنترین تابلۆی مێژوویی گلگامش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
Total
0
Share