یەكەم كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە

‏-‏     ئێمە پێویستە وەك یەك تیم بین و وەك یەك خێزان كار بكەین

‏-‏     پێویستە یاریزانەكان زوو تێبگەن، نامەوێت هاوار بکەم یان وەک ئەفسەرێک بم بۆ ‏یاریزانەکان

‏-‏     ئێمە ناتوانین یاری بە دانی ئەلڤێس بكەین تا مانگی كانوونی دووەم

‏-‏     من کەسێکی بێدەنگم، دڵخۆشم چونکە لە بەرشلۆنەم و ماڵی خۆمە، هەوڵ دەدەم بۆ ‏یاریزانەكانی ڕوونبكەمەوە چیمان دەوێت ‏

‏-‏     بە دڵنیاییەوە ئامانجمان بردنەوەی هەموو یارییەكانە ‏

‏-‏     ئێستا ئێمە لە دۆخێكی باشدا نین، هێشتا لە چامپیۆنز لیگ سەركەوتنمان مسۆگەر ‏نەكردووە، بەدڵنیاییەوە لەپێناو هەموو ناسناوەكان دەجەنگین ‏

‏-‏     سەرسامم بە ئاستی یاریزانەكانم و بە یاریزانەكانم ووتوە پێویستە بۆ بردنەوە ‏تێبكۆشین ‏

‏-‏     بەرامبەر ئیسپانیۆل تەنها بیرم لای بردنەوەیە

‏-‏     پێویستە تیپەكە لە ڕووی دەروونییەوە ئامادە بكەم ‏

‏-‏     بە دڵنیاییەوە دیپای یەكێكە لە یاریزانە گۆڵكارەكان

‏-‏     پێویستمان بەسەرجەم یاریزانەكان هەیە ‏

‏-‏     من كۆتینیۆم زۆر خۆشدەوێت و دەشتوانێت لە چەند پێگەیەكی جیاواز یاریی بكات، ‏تەنها دەبێت متمانە بەخۆی بگەڕێنێتەوە

‏-‏     دەبێت هاندەران شانازیمان پێوەبكەن، تەنانەت کاتێک كە ناتوانین بردنەوەش ‏بەدەست بهێنین

بابەتی پێشتر

پێكانەكەی پێدری سەریهەڵدایەوە

بابەتی دواتر

كاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێكەوتووەتەوە.. كچە تێنسزانێكی پیشەگەری چینی بێسەروشوێنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی. پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی…
Total
0
Share