شێخی قەتەر بەرانبەر مباپێ داوای یاریزانێکی گرانبەهای ڕیاڵ مەدرید دەکات

خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی، ناسڕ خلێفی هەوڵدەدات کۆسپ لەبەردەم یانەی ڕیاڵ مەدرید دروستبکات و شکست بە هەوڵەکانیان بهێنێت لە گواستنەوەی کیلیان مباپێ.

ڕۆژنامەنوسانی بەشدار لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” پاڵپشت بە زانیارییەکانی کەناڵی کواترۆ ئاشکرایانکردووە، کە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان ڕێگری لە گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ناکات، بەڵام مەرجی قورسی خستووەتە بەردەم نوێنەرانی مێرەنگی و بەشێوەیەکی دیپلۆماسی و بەبێ تێکدانی پەیوەندییەکان دەیەوێت گواستنەوەکە پەکبخات.

پاریس سانت جێرمان سێ ئۆفەری بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ پیشکەشکردووە، بەڵام یاریزانەکە سەرجەمیانی ڕەتکردووەتەوە، ئەوەش دەریدەخات کە خواستی لەسەر یاریکردنە بۆ یانەی شاهانە، بڕیاریشە لە مانگی حوزەیرانی 2021 لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سانت جێرمان کۆتا کۆبوونەوە لەبارەی داهاتوویەوە بکات.

ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس بەرانبەر مباپێ داوای ڤینیسیۆز لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە مەرجەکانی ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە مباپێ بریتی بووە لە گواستنەوەی ڤینیسیۆز جونیۆرز بۆ یانە فەرەنسیەکە، لە کاتێکدا دەزانن یانەی شاهانە دەستبەرداری گەوهەرە بەرازیلیەکەی نابێت، هەموو ئەمانە و دیاریکردنی نرخی 200 ملیۆن لەسەر ئاسکە فەرەنسیەکە بە دڵنیاییەوە کێشە بۆ هەر یانەیەکی کڕیار دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ بۆ گەوهەرەکەی فیۆلا ململانێی پێنج یانە دەکات

بابەتی دواتر

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share