چاڤی بەبێ “سێ کوچکەی بزوێنەر” دەچێتە “ئۆڵدترافۆرد”

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، پێکهاتەکەی بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی “یوروپا لیگ” بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئاشکراکرد.

دوای ئەوەی یاریی چوون بە ئەنجامی (2-2) لە یاریگای “کامپ نو” کۆتایی هات، سبەینێ پێنجشەممە، لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” یانەکانی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد یاریی گەڕانەوەی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی خولی ئەوروپی ئەنجامدەدەن.

بەپێی ئەو لیستەی چاڤی ئاشکرایکردووە، پێدری گۆنزالێز و عوسمان دێمبیلی بەهۆی پێکانەوە، پابلۆ گاڤی-یش بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە سڕکراوە و لە لیستەکەدا ئامادە نین.

لیستی بارسا بەم شێوەیەیە: تێر شتیگن، ئاراوخۆ، بوسکێتس، لیڤاندۆڤسکی، ئانسو فاتی، فێران تۆرێس، کریستینسن، مارکۆس ئەلۆنسۆ، جۆردی ئەلبا، فرانک کیسێ، سێرجی ڕۆبێرتۆ، فرینکی دی یۆنگ، ڕافینیا، کۆندێ، ئێریک گارسیا، پێنا، باڵدی، کاسادۆ، پابلۆ تۆرێس، ئارناو تێناس.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی گەرمیان سزادانی پێنج تۆمەتباری راگەیاند

بابەتی دواتر

یونایتد دەرگای بە ڕووی گارناچۆ-دا داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share