كاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێكەوتووەتەوە.. كچە تێنسزانێكی پیشەگەری چینی بێسەروشوێنە

دوو هەفتەیە پینگ شوای كچە یاریزانی تێنسی سەرزەویی چینی بێسەروشوێنە، ئەمەش ‏پاش ئەوەی ماوەی ڕابردوو ئاشكرایكرد، لەلایەن چەند بەرپرسێكی پێشووی وڵاتەكەیەوە ‏دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتە سەر.‏

لیز ترۆسێل، وتەبێژ بەناوی كۆمسیاری مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ‏لێدوانی لەبارەی ڕووداوەكەوە دا، بەپێویستی زانی بەزووترین كات شوێنی كچە یاریزانە ‏چینییەكە بدۆزرێتەوە و لێكۆڵینەوەش لە قسەكانی بكرێت لەبارەی دەستدرێژیكردنە سەری.‏

ترۆسێل دەشڵێت، لەوكاتەوەی كچە تێنسزانەكە باسی دەستدرێژیی سێكسیی چانگ جاو لی ‏جێگری پێشووی سەرۆكی چینی كردووە، شوێنی نادیارە.‏

یەكێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەوی ژنانیش دوودڵیی خۆی لە سەلامەتیی گیانی ئەو ‏كچە یاریزانە ڕاگەیاند، بەتایبەت پاش ئەوەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین و زمانحاڵی ‏دەوڵەت وایبڵاوكردەوە، یاریزانەكە لە ماڵەكەی خۆیدایە و هیچ دەستدرێژییەكی سێكسیشی ‏نەكراوەتە سەر.‏

ستیڤ سیمۆن، سەرۆكی یەكێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەویی كچان بە سی ئێن ئێنی ‏ڕاگەیاندووە، یەكێتییەكە هەموو چالاكییەكانی لەگەڵ وڵاتی چین ڕادەگرێت، ئەگەر ‏لێكۆڵینەوەی تەواو لەو بارەیەوە نەكرێت.‏

سیمۆن ئەوەشی ئاشكرایكردووە، چەند جارێك پەیوەندییان بە كچە یاریزانە چینییەكەوە ‏كردووە، بەڵام سەرجەمیان شكستی هێناوە و بێوەڵام ماونەتەوە.‏

لای خۆیەوە كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە، وڵاتی چین ژاوەژاوی خستۆتە سەر ‏پەخشی تەلەڤزیۆنییان بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەكان لەسەر ئەو كچە یاریزانە لە چین نەبینرێت.‏

پینگ شوای كێیە؟

ساڵی 1986 لە چین لەدایكبووە

لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە دەستی بە یاریی تێنسی سەرزەوی كردووە

‏2007 یەكەم ناسناوی بەدەستهێناوە

پاڵەوانی ویمبڵدۆنی دووانی ساڵی 2013 بووە

ناسناوی پاڵەوانێتیی فەرەنسای كراوەی ساڵی 2014ی بەدەستهێناوە

سێ جار نوێنەری چین بووە لە یارییەكانی ئۆڵیمپیاتدا

دوو ناسناوی تاكی و 23 ناسناوی دووانی بەدەستهێناوە

بابەتی پێشتر

یەكەم كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ڕەشپێستەکانی عێراق ئەو توێژەن ڕووبەڕووی زۆرترین جیاوازی دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share