یەکێتیی پیاوان: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 60 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە

ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئاماری 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵی سکاڵا و توندوتیژی و خۆکوشتن و کوشتنی پیاوانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئامارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتیی پیاوان ئاشکرایکرد، لە ڕێکەوتی 1/1/2021ـەوە تا 1/11/2021 لەسەرجەم لقەکانی ڕێکخراوەکە 463 حاڵەتی سکاڵای پیاوان و توندوتیژی بەرامبەر پیاوان بەهەموو جۆرەکانییەوە تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا 54 حاڵەتی خۆکوشتن و شەش حاڵەتی کوشتن لەلایەن ژنانەوە چ بەتەنها چ بەهاوکاری کەسانی دیکە تۆمارکراون.

ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوان ڕایگەیاندووە، ئامارەکان بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەرێژەیەکی کەم دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان لەپێناو بوونەوە بەسەرۆک دەست بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەبات

بابەتی دواتر

سەدر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیوایەکی حەشدی شەعبیی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە سەرێكانی ڕویدا

ئۆتۆمبێلێك لە ناوەندی شاری سەرێكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە. ئاژانسەكان لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویانكردەوە،…
Total
0
Share