ئەردۆغان لەپێناو بوونەوە بەسەرۆک دەست بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەبات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئامانجی بەدەستهێنانی ویلایەتی داهاتووی وڵاتەکەی و بوونەوە بە سەرۆک بەنیازە مەرجی بردنەوەی هەڵبژاردن و بوونەوە بە سەرۆک بگۆڕین کە بەوپێیە دەبێت نیوە زیاتری دەنگەکان بباتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەپێناو بوونەوە بە سەرۆک کۆماری تورکیا و بەهۆی دابەزینی ڕێژەی جەماوەری خۆی و پارتی داد و گەشەپێدان هەوڵدەدات دەستببات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرجەی کە دەبێت نیوە زیاتری دەنگەکانی هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت بۆئەوەی براوە بێت.

هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023ـدا ئەنجامبدرێت.

سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە هەوڵی مسۆگەرکردنی بردنەوەی هەڵبژاردنی داهاتوودایە کە کەمتر لە دوو ساڵی ماوە بۆ ئەنجامدانی، بۆچوونەکانی چاودێران بەوجۆرەیە کە ئەردۆغان بەهۆ دابەزینی ئاستی جەماوەریی خۆی و حزبەکەی ناتوانێت نیوە زیاتری دنگەکان کە پێویستە بۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سەرچاوەکان باسلەوە دەکەن، ناکۆکییەکانی نێوان ئەردۆگان و دەوڵەت بەهچەلی سەرۆکی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا کە هاوپەیمانی ئەردۆغانە توندن بەتایبەت دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا ئەردۆغان ڕایگەیاند، کە پێویستە مەرجی “50+1″ی دەنگەکان بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن گۆرانکاریی تێدابکرێت، بەڵام دەوڵەت بەهچەلی ئەو هەنگاوەی بەتەواوی ڕەتکردەوە.

مەرجی “50+1″ی بردنەوەی هەڵبژاردن هەڕەشە لە سەرکەوتنی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری ئێستای تورکیا دەکات، لەلایەکی دیکەوە باهچەلی دەڵێت، “ئەو مەرجە بنەمایەکی دیموکراتی و یاساییە بۆ حوکمی ئێستای تورکیا”.

بابەتی پێشتر

واشنتن: بەڕێگای دیپلۆماسی ڕووبەڕووی مامەڵە خراپەکانی ئێران دەبینەوە

بابەتی دواتر

یەکێتیی پیاوان: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 60 حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share