سەدر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیوایەکی حەشدی شەعبیی دا

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا لیوای “یەومولمەوعود”ی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و سەرجەم بارەگاکانیان دابخات.

موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، وەک نیشاندانی نیازباشی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیوای یەومولمەوعودی داوە و داوایان لێدەکات هەر چەکێکیان لاماوە ڕادەستیبکەوەنەوە و سەرجەم بارەگاکانیشیان بەپێی بڕیارەکەی سەدر دادەخرێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، کە پێشتر ئەو لیوایە چەکەکانیان ڕادەستی لیواکانی (313، 314، 315) کردووە کە پێشتر سەرایا سەلام بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر چەکیان لابمایە داوامان دەکرد ڕادەستیبکەن و بەدڵنیایی گۆێڕایەڵ دەبوون، ئێستاش داوا دەکەین هەر چەکێکیان لاماوە لەماوەی 24 کاتژمێردا ڕادەستیبکەنەوە.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەشڵێت، “هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان و داخستنی بارەگاکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: تورکیا بەڵێنیدا رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دووپاتیکردەوە، تورکیا بەڵێنیداوە رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات. عەون زیاب لە…
Total
0
Share