تا ئێستا زیاتر لە 80 ملیۆن ئەمریکی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگیانداوە

بەپێی ئەو داتایانەی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە ئاماری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆیانکردووەتەوە تا ئێستا لە ئەمریکا 80 ملیۆن و 416 هەزار و 541 کەس لە ڕێگەی پۆستەوە بەشداریان کردووە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئایندەی ئەمریکا.

هه‌ریه‌ک له‌ ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كالیفۆرنیا و تێكساس له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌دا دێن كه‌ زۆرترین ده‌نگدانی پێشوه‌خت تیایاندا دراوه‌ و تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ نزیكه‌ی 91 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا داوایان كردووه‌ له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن.

پێشتر پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له‌ زانكۆی فلۆریدا ڕایگه‌یاندبوو، ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ له‌ ڕێگای پۆسته‌ و ده‌نگدان به‌ ده‌ست به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

بڕیارە ڕۆژی سێی مانگی داهاتوو واتە چوار ڕۆژی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەگشتی بەڕێوەبچێت و دوو کانیدی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی دەنگەکانن تا خۆیان بگەیەننەوە کۆشکی سپی.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێکی داعشدا لە نزیک جەلەولا کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: شەڕی ئێمە لەگەڵ دیندا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share