لە هێرشێکی داعشدا لە نزیک جەلەولا کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر بارەگای فەوجی فریاکەوتنی دیالە و لە شەڕ و پێکدادانێکدا پۆلیسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا شەوی ڕابردوو 29ی تشرینی یەکەم ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ئاشکرایکردووە، “داعش ویستوویەتی هێرش بۆسەر خەڵکی مەدەنی دەستپێبکات بەتایبەت لە گوندی الغایە، بەڵام پێشوەخت هێرشەکە تێکشکێنراوە و دوای کاتژمێر و نیوێک داعش ناوچەکەی چۆڵکردووە.

هاوکات سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئاشکرایان کردووە کە شەڕەکەی داعش لەگەڵ پۆلیسی فریاکەوتنی دیالە لە نزیک پردی حەلوان بووە لە باکوری ناحیەی جەلەولا و شەڕەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە.

ماوەی چەند مانگێکە داعش لە سنورەکانی خانەقین و جەلەولا و قەرەتەپە ناوبەناو هێرش ئەنجام دەدات و لە نزیکترین ڕوداویشدا چەکدارانی داعش لە نزیک جەلەولا بازگەیان بۆ خەڵکی مەدەنی داناو و سێ کەسیان کوشت کە بەڕەگەز عەرەب بوون و چەند کەسێکی دیکەشیان ڕفاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share