وەزیری ناوخۆی فەرەنسا: شەڕی ئێمە لەگەڵ دیندا نییە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ دینێکی دیاریکراودا نییە و بەڵکو ئەوان ڕوبەڕوی توندوتیژی و کەسانی توند دەبنەوە.

جیراڵد دەرمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەپێی لێکدانەوەی ئێمە بێت فەرەنسا ڕوبەڕوی توندوتیژی دیکە دەبێتەوە و دەبێت فەرەنسییەکان چاوکراوەتر بن”.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕاشیگەیاند، “بۆ پاراستنی فەرەنسییەکان پێویست ناکات یاسای بنەڕەتی وڵات یان دەستور دەستکاری بکرێت، بەڵکو حکومەت ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە توندوتیژییەکان دەگرێتەبەر”.

ئەو وەزیرە فەرەنسییە نەیشاردوەتەوە کە حکومەت ڕێکاری دژی ئەوانە دەستپێکردووە کە توندوتیژی دەنێنەوە و ئاشکرایکرد کە 14 توندڕەویان دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان کردووەتەوە.

لەبارەی وتەکانی سەرۆککۆماری تورکیاوە جیراڵد دەرمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، “وتەکانی ئەردۆغان لە سنور تێپەڕیووە و دەبێت بزانێت چۆن قسەدەکات و کاردانەوەی قسەکانی چییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share