نرخەكەی زیاترە لە 8 ملیۆن دۆلار.. یەكەمین پوول لە جیهاندا بۆ فرۆشتن دانرا

بەشی “سوزبێز” بۆ فرۆشتنی پارچەی كەلەپووریی نمونەیی، یەكەمین پوولی جیهانی نمایشكرد كە نرخەكەی زیاترە لە هەشت ملیۆن دۆلار.

ئەو پوولەی كە بەشی “سوزبێز” نمایشیكردووە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1840 بە نمونەی یەكەمین پوول لە جیهاندا هەژماردەكرێت كە وێنەی شاژنە ڤیكتۆریایە و لەلایەن ڕۆبەرت واڵاس كە سیاسییەكی سكۆتلەندییە ئەرشیڤكراوە.

پوولەكە نرخەكەی بە 8.25 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە بەهۆی ئەوەی بە یەكەمین پوول لە مێژوودا هەژماركراوە.

بەپێی لێدوانی ڕێكخەرانی زیادكرنەكە، ئەوە یەكێكە لەو سێ پوولەی لە جۆری “پێنی بلاك” كە بۆیەكەمجار لە مێژوودا چاپكراون و دوو پوولەكەی تریش لە مۆزەخانەی پۆستەی بەریتانیا پارێزراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتن: پێویستمان بە خێراکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤیەننا بەرەوپێشچوونی ‏لەسەرخۆیان بەخۆوەبینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بەوەیە بەرەوپێشچوونەکان ‏خێراتربکەین.‏ نێد پرایس…
Total
0
Share