سەروەتی جۆشوا گەیشتە 100 ملیۆن پاوەند و خەونی زیاترە

ئانتۆنی جۆشوا، پاڵەوانی پێشووی بواری بۆکسێن و ئەستێرەی بەریتانیا لەڕووی داراییەوە یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی وڵاتەکەی، بەڵام هێشتا خەون بە زیاترەوە دەبینێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، جۆشوا تەنها لەنێوان ساڵانی 2020 بۆ 2021 بڕی 10 ملیۆن پاوەند داهاتی دارایی لە سپۆنسەرەکانییەوە بەدەستهێناوە، کۆی بڕی پێشووش کە بەدەستیهێناوە نزیکی 98 ملیۆن پاوەند بووە.

ڕۆژنامەکە جەختدەکاتەوە، سامانی بۆکسێنەرەکە گەیشتووەتە 100 ملیۆن پاوەند و زیاتر، بەڵام ناوبراو خەون بە زیاترەوە دەبینێت.

جۆشوا لەو بارەیەوە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، “لەسەرەتاوە خەونم ئەوەبوو ببمە ملیۆنێر، بەڵام ئێستا خەونەکانم گەورەتربوون، پێموایە پڕۆژەکانم پێویستیان بە زیاترە، خەونم بوونە بە ملیاردێر”.

جۆشوا لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر ئۆلیکساندەر ئۆسیکی ئۆکرانی دۆڕاندنی تۆمارکرد، بڕیارە هاوینی ساڵی داهاتوو ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوە بەرامبەر هەمان بۆکسێنەر ئەنجامبدات بۆ گەڕاندنەوەی پشتوێنەکانی.

بابەتی پێشتر

سانتۆس: بە مۆندیال نەگەین دەستلەکاردەکێشمەوە

بابەتی دواتر

پێدەچێت ژەهرخواردکردنی کەسی دیکەش دەربکەوێت<br>مەلا بەختیار هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share