هەندێ پرسیار و وەڵام لەگەڵ چاڤی

لە چاوپێکەوتنێکدا هەندێ پرسیار لە چاڤی دەکرێت و داوا دەکرێت بەکورتی وەڵام بداتەوە.

پرسیار و وەڵامەکان بەم جۆرەن.

باشترین یاریی وەک ڕاهێنەر؟

چاڤی: یارییەکەى جامی سوپەر بەرامبەر ریال مەدرید

خۆشترین بردنەوە؟

چاڤی: بردنەوەکەمان بەرامبەر ئیسپانیۆل کە بەهۆیەوە بوینە پاڵەوان

قورسترین شکست؟

چاڤی: سێ بە سفرەکەى بایرن میونشن، ماڵئاوایی بوو لە چامپیۆنزلیگ

بەهێزترین ڕکابەر؟

چاڤی: ڕیاڵ مەدرید هەمیشە، دواتریش بایرن

قورسترین یاریزان کە ڕووبەڕووی بوبێتنەوە؟

چاڤی: راشفۆرد و ڤینیسیۆس و بنزیمە

باشترین شێواز کە بەرامبەرتان یارییان کردووە؟

چاڤی: ئینتەر بەشێوەی 5-3-2 زۆر باش یاریی کرد

ئەو یاریزانەى توشی سەرسورمانی کردی؟

چاڤی: ناتوانم کەسێک هەڵبژێرم چونکە ناحەقی دەکەم

ئەو یاریگایانەى حەزت پێیەتی؟

چاڤی: یاریگاى بیتس، ئیشبیلییە، ئەتلەتیکۆ

باشترین ناوبژیوان؟

چاڤی: ریکاردۆ دی بۆرگۆس

گۆڵی نمونەییتان؟

چاڤی: گۆڵەکەى کیسێ لە کلاسیکۆدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێ خه‌تاباره‌؟ میدیا جیهانییه‌کان کلاسیکۆی زه‌وی به‌ ئابڕوچوون ناوده‌به‌ن

شه‌وی ڕابردوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆی ‌نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پۆلیسی ساوپاولۆ یارییه‌که‌یان ڕاگرت.…
Total
0
Share