چێڵسی دەرگای خەزێنەکەی بۆ لیاو دەکاتەوە

یانەکانی چێڵسی و مانچستەرسیتی کێبڕکێ دەکەن بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕافائێل لیاو، هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان.

بەپێی زانیارییەکانی “توتۆ مێرکاتۆ”، یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی خواستیان لەسەر گواستنەوەی ڕافائێل لیاوی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان نیشانداوە.

چێڵسی پێشەنگی گرتووە و بە فەرمی لەگەڵ ئیدارەی ڕۆسۆنێری دەستیان بە دانوستاندن کردووە، تەنانەت سەرچاوەکە پێشبینی دەکات گرێبەستێک لە لەندەنەوە بە تێچووی 120 ملیۆن یورۆ بۆ یاریزانی ناوبراو پێشکەش بکرێت، سەرەڕای ئەوەی نرخی ڕاستەقینەی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا تەنها 70 ملیۆن یورۆیە.

چێڵسی ئامادەیی تێدایە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر یەکێک لە کریستیان پولیسیچ، حەکیم زەیاش، ئارماندۆ بروگا گرێبەستەکە واژۆ بکات، ئەوەش چانسی پێداون لە دانوستاندەکاندا پێش مانچستەر سیتی بکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share