میلان و سیتی بیر لە ئاڵوگۆڕێکی گەورە دەکەنەوە

یانەکانی مانچستەر سیتی و ئەی سی میلان بیر لە واژۆکردنی گرێبەستێک بە شێوازی ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە، ئەگەر ڕووبدات مێرکاتۆی زستانی 2023 دەهەژێنێت.

ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی سەرسامن بە تواناکانی ڕافائێل لیاو-ی پۆرتوگالی و بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەستی پێشکەشبکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، گواردیۆلا ڕەزامەندی دەربڕیوە جاک گریلیشی ئەستێرەی ئینگلتەرا  پێشکەش بە زەبەلاحەکەی میلانۆ بکات، بەرامبەر دەستبەرداربوونیان لە لیاو-ی تەمەن (23) ساڵ، کە توانای یاریکردنی لە باڵی هێرشبەری چەپ و هێرشبەری سەرەڕمدا هەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێپ گواردیۆلا سەرسامە بە لیاو و دەیەوێت وەرزی داهاتوو تێکەڵ بە پێکهاتەی سیتی بکات.

هێرشبەرەکەی میلان پشتڕاستیکردووەتەوە، کە دەیەوێت لە دەرەوەی ئیتاڵیا ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share