سەردەمی چاڤی هێرناندێز لە یانەی بەرشلۆنە دەستیپێکردووە، چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی لیۆ مێسی و چاڤی هێرناندێز کردووە.
لەسەر ئەو بابەتە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ناساندنی دانیال ئالڤێس پرسیار لە خوان لاپۆرتا کرا، سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکەش وتی، “گەڕانەوەی مێسی و ئینێستا مەحاڵ نییە، بەڵکو دەکرێت ڕووبدات”.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەزاری ئینریک ماسیپی ڕاوێژکاری یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرایکردووە، کە گەڕانەوەی مێسی لەئێستادا مەحاڵە، چونکە پەیوەندی لەگەڵ لاپۆرتا تێکچووە، هەروەها بۆندەکەی تاوەکو کۆتایی 2023 لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەردەوامدەبێت.
لە بەرامبەردا ئەندرێس ئینێستا تاوەکو کۆتایی وەرزی 2021-2022 بۆندی لەگەڵ یانەی ڤیسیڵ کۆبی ژاپۆنی واژووکردووە، لەدوای ئەو وادەیە نەزانراوە، دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە، یاخود لە ژاپۆن بەردەوامدەبێت؟.