دیمبیلی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و چانسەکەی کومانی لەدەستدا

 

یاریزانی فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دیمبیلی لە کۆتا یاری یانەی بەرشلۆنە بەرانبەر خیتافێ خراپترین ئاستی پێشکەشکردووە و نەیتوانیوە لەسەر ڕیتمی یاریکردنی یانە کەتەلۆنییەکەی بڕوات.

دیمبیلی لە ساڵی 2017وە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کردووە، بەردەوام بەهۆی پێکانەکانەوە ناڵاندوویەتی و نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکی جێگەی خۆی بکاتەوە.

دوای (325) ڕۆژ، ڕۆناڵد کومان دەرفەتی پێدا لە کۆلسیۆم ئالفۆنس پێرێز بەرانبەر یانەی خیتافی لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداریبکات، بەڵام یاریزانەکە لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا بەتەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و هەنگاوەکانی لەگەڵ ئەو شێوازە یەکینەگرتووەتەوە کە داواکراوە.

لە کۆلسیۆم، باڵە فڕیوەکەی فەرەنسا بە تەنها لە تایمی یەکەمدا 14 تۆپی لەدەستداوە و بە کۆی ئەو کاتەی لە تایمی دووەمدا بەشداریکردووە لەدەستدانەکانی، واتا ئەو تۆپانەی لە ماوەی 62 خولەکدا بەهۆی ئەم یاریزانەوە لەدەستدراون گەیشتووەتە (16) لەدەستدان،

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، جگە لە لەدەستدانی تۆپ، دیمبیلی حەوت گواستنەوەی هەڵەشی کردووە و لە ڕیزبەندی خراپترین یاریزانی یارییەکە بووە و دەکەوێتە پلەی دووەم لەدوای سێرجیۆ دێست (دێست 23 تۆپی لەدەستداوە و 11 گواستنەوەی هەڵەی کردووە)، بەهۆی ئەم لەدەستدانە بەردەوامانەوە باڵی چەپی بەرشلۆنە بەتەواوی پەکیکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە، یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە لە ڕووی تاکتیکیەوە نەیتوانیوە ئەرکەکانی وەک خۆی جێبەجێبکات و هیچ چارەسەرێکی بە مێسی و گریزمان نەبەخشیوە، تەنانەت زۆرینەی کاتەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ڕۆژنامەکە پرسیار دەکات: ئایا لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی دیمبیلی کاریگەری لەسەر داهاتووی دەبێت؟

بابەتی پێشتر

لێدوانەکانی فۆنسیکا ئیدارەی یانەی ڕۆمای نیگەران کردووە

بابەتی دواتر

گەمژەترین ئەو جەنگانەى لە مێژووى مرۆڤایەتیدا ڕویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤاندۆڤسكی: لە 2023دا كوژرامەوە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دانیبەوەدانا کە ساڵی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی…
Total
0
Share