جەنگی ڕاگەیاندنی نێوان بەڕێوبەر و ڕاهێنەری پاریس کۆتاییەکی خراپی دەبێت

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە ڕووی کارگێڕییەوە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕدەکات، جەنگی لێدوانیی نێوان بەرێوبەر و ڕاهێنەری یانە ڕەنگە بە دوورخستنەوەی یەکێکیان کۆتاییبێت.

ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی لە زاری لیکیپی فەرەنسییەوە بڵاویکردووەتەوە، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان، تۆماس توخێل لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەکەی نوێناکاتەوە و پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکایەتی یانە بەتەواوی پچڕاندووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توخێل ڕەخنەی توندی لە سەرۆکایەتی یانە گرت و ڕایگەیاند، بەبێ کڕینی یاریزانی نوێ و پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی بەهۆی ڕۆیشتنی تیاگۆ سیلڤا و کاڤانییەوە دروستبووە، مەحاڵە لە وەرزی نوێدا بتوانن هەمان دەستکەوتەکانی وەرزی ڕابردوو تۆماربکەنەوە.

لە وەڵامدا بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس سانت جێرمان، لیۆناردۆ ئاراوخۆ ڕایگەیاند، ” ڕەخنەکانی توخێل بە دڵی ئیدارەی یانە نییە، هەر کەسێکیش یانەکەی بەدڵ نییە دەتوانێت ماڵئاوایی بکات”.

بەهۆی ئەم وەڵامە نەرێنییە توندەوە، توخێل بێزاربووە و بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزدا کۆتایی بە بۆندەکەی بهینێت و واژووی بۆندی نوێ نەکات.

ڕۆژنامە فەرەنسییەکە دووپاتیدەکاتەوە، بەهۆی دەستکەوتەکانی وەرزی ڕابردوو لە هەمووی گرنگتر گەیشتن بە فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکان، توخێلی ئەڵمانی پێگەیەکی لەنێو بۆردی کارگێڕی پاریس پێکهێناوە و بەهۆی ئەو کارلێکە باشەی لەگەڵ یاریزانان و پێکهاتەی یانەکە کردوویەتی نایانەوێت دەستبەرداریبن، بۆیە نەزانراوە ئایا ئەگەر پەیوەندی نێوان لیۆناردۆ و ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت چی ڕوودەدات؟

هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن یەکێک لەو دووانەیە یانەکە بەجێبهێڵن و تەنانەت دوورخستنەوەی لیۆناردۆ بە دوور نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share