فێڵێکی ئازپیلیکوێتا بووە جێی باسی میدیاکانی بەریتانیا

بەرگریکار و کاپتنی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی، سیزار ئازپیلیکوێتا هۆکاربووە بۆ تێکدانی پلانەکانی یانەی پاڵمێراس و بە ئەزموونەکەی کاریکردووەتە سەر بیرکردنەوەی گۆڵپارێزی ئەو یانەیە.

لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا، چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کاتە زیادکراوەکاندا بردنەوەی بەرامبەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش توانیان بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا ناسناوی مۆندیالی یانەکان بەدەستبهێنن.

کاتی یاسایی یارییەکە (1-1) کۆتاییهات، لە خولەکی 117ی چارەکی زیادکراوی دووەمدا داوەر پەناڵتییەکی بۆ بلوزی لەندەن ئەژمارکرد، پەناڵتییەکەش بەسەرکەوتوویی لەلایەن کای هاڤێرتزەوە جێبەجێکرا و یارییەکە (2-1) کۆتاییهات.

https://www.youtube.com/watch?v=p9qJKXvYMDM

بەپێی زانیارییەکانی “زە سەن و دەیلی مەیڵ”، بەر لە جێبەجێکردنی پەناڵتییەکە، ئازپیلیکوێتا هەستاوە بە وەرگرتنی تۆپ و وای نیشانداوە جێبەجێی دەکات، گۆڵپارێزی پاڵمێراس ئامادەکاریکردووە بۆ شیوازی لێدانی ئەو یاریزانە، بەڵام لە چرکەیەکدا ئازپیلیکوێتا تۆپەکەی داوە بەدەست کای هاڤێرتز و داوایکردووە ئەو جێبەجێی بکات، لەم نێوەندەدا گۆڵپارێزی پاڵمێراس نەیتوانیوە داتای لێدانەکانی هاڤێرتز بخوێنێتەوە و بە پێچەوانەوە هەوڵی ڕەتکردنەوەی تۆپەکەی داوە، کە ئەوەش بە جوامێری ئازپیلیکوێتا ئەژمارکراوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی ئۆكرانیا؟

بابەتی دواتر

خولی ئیتاڵیا .. ئەی سی میلان پێشەنگی ڕیزبەندی گرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بانگەشەی ئەوەدەکات، دوای بوونی چاڤی هێرناندێز بەڕاهێنەری بەرشلۆنە، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ…
زیاتر ببینە

پاریس چاوی لە زێدانە

پاریس سان جێرمان هەوڵدەدات لە داهاتوودا زینەدین زێدان وەک جێگرەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆ دابینبکات. بەپێی زانیارییەکانی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”،…
Total
0
Share