پۆچیتینۆ، ئۆگارتێی کڕی و دەرگای لە مەدرید داخست

یانەی چێڵسی گرێبەستی مانوێل ئوگارتێی ئورۆگوایی لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەوە یەکلاییکردووەتەوە، ئامادەش نییە دەستبەرداری کای هاڤێرتزی ئەڵمانی ببێت.

ڕۆژنامەی “ئابۆلا”ی پۆرتوگالی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی چێڵسی سەرکەوتوو بوون لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی مانوێل ئوگارتێی ئەستێرەی ئورۆگوایی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بە تێچووی (60) ملیۆن یورۆ.

کڕینی یاریزانە (22 ساڵەکە) لەلایەن پۆچیتینۆ-وە واتای فرۆشتنی هەریەک لە ئینگۆلۆ کانتێ و ماتیۆ کۆڤاسیچ دەبەخشێت، کە لە هەمان پێگەی ئەودا یاریدەکەن.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی نووسیویەتی، سەرەڕای هەوڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام پۆچیتینۆ مکوڕە لەسەر بەردەوامبوونی کای هاڤێرتز و دووپاتیکردووەتەوە، بۆ وەرزی نوێ یەکێک دەبێت لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی “بلوزی لەندەن”.

بابەتی پێشتر

جوتیارانی گەرمیان بۆ ناڕەزایی بەرامبەر حکومەت گەنمەکانیان نادەن بە سایلۆکان

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت: لە مانگی ئایاردا داهاتی نەوت %5 کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، پێیوایە لیستەر شایستەی بردنەوە بووە، سەرەڕای ‏ئەوەی یەك شووتی لێداوە بۆ گۆڵەكەیان.‏ لیڤەرپوڵ لە…
زیاتر ببینە

پێنج یاریزانی چێڵسی بۆ فرۆشتن

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندیی نیشانداوە، پێنج لە یاریزانە یەدەگەکانی بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان لە ئاستێکی باڵادان. ئیدارەی یانەی…
Total
0
Share