سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وه‌ک ئه‌گه‌رێک ئاماژه‌یان به ڕۆیشتنی پاولۆ دیبالا له یانه‌ی یوڤانتۆس و په‌یوه‌ندیکردنی به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه کردووه.
زیاتر له سێ مانگه به‌ڕێوبه‌رانی لاڤیکیا سنیۆرا له‌گه‌ڵ دیبالا ده‌ستیان به دانوستاندن کردووه، به‌ڵام یاریزانه‌که پێداگری له به‌ده‌ستهێنانی موچه‌ی ساڵانه به‌بڕی 15 ملیۆن یورۆ کردووه، هۆکاری ئه‌م داواکارییه قورسه بۆ هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی یانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رانبه‌ر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، که له ڕابردوودا سێ هێنده‌ی یاریزانانی دیکه‌یان بۆ ته‌رخانکردووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی کالچیۆ میرکاتۆ، هه‌ڵوێستی دیبالا توند و چه‌سپاوه و ئاماده‌نییه به که‌متر له 15 ملیۆن سازش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی یوڤی بکات.
سه‌رچاوه ئیتاڵییه‌که دووپاتیده‌کاته‌وه، هۆکارێکی دیکه له‌پشت داواکارییه‌که‌ی دیبالا یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتده، که ئاماده‌ییان نیشانداوه موچه‌ی ساڵانه‌ی داواکراوی بۆ ته‌رخانبکه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین زیاده‌ی دیکه.
دیبالا پشتئه‌ستور به به‌ڵێنه‌کانی یونایتد له ئیداره‌ی بیانکۆنێری یاخیبووه، به دووریش نه‌زانراوه یوڤانتۆس داواکارییه‌کانی جێبه‌جێینه‌کات و یاریزانه‌که ڕووبکاته ڕیزه‌کانی “ڕێد دێڤڵز”.