یاری نێوان بەرشلۆنە و دینامۆ کیێڤ دەکرێت؟ (11) حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکرا

 

بڕیارە شەوی چوارشەممەی داهاتوو ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەی بەرشلۆنە و دینامۆ کیێڤ ئەنجامبدرێت، بەر لەو وادەیەش 11 ئەندامی یانە ئۆکرانییەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

یانەی دینامۆ کیێڤی ئۆکرانی لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی هەشتی خولی نایابی ئۆکرانیا بە گۆڵپارێزی یەدەگەوە ڕوبەڕوی دینیپرۆ بووەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان بەدەستهێنا.

یانە ئۆکرانییەکە لە ماڵپەڕی فەرمییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە کە 11 ئەندامی یانەکە ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، شەش لە کۆی هەشت پشکنین لەسەر ئاستی یاریزانان بووە و ئەوانی دیکەش لەسەر ئاستی ستافی هونەری تۆمارکراون.

هەندێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە سیان لەو یاریزانانەی ناتوانن بەرانبەر بەرشلۆنە یاریبکەن، بەهۆی پێکانەوە دوورخراونەتەوە نەک کۆرۆنا.

چوارشەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان، کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری دینامۆ کیێڤ بکات، یوێفا بەشێوەیەکی خولاوە پشکنینی دیکە بۆ یاریزانان دەکاتەوە، لە ئەگەری ئاشکرابوونی حاڵەتی دیکەدا ئەگەر هەیە یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

بابەتی پێشتر

مانچسته‌ر یونایتد دیبالای له‌ یوڤانتۆس یاخیکردووه‌

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزانی لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێر ڕاتکلیف چێڵسی دەکڕێت؟

سێر جیم ڕاتکلیف، ملیاردێری بەریتانی گرێبەستێکی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ پێشکەشی یانەی چێڵسی کردووە، لە هەمان…
Total
0
Share