زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: لەگەڵ کینگ کۆنگ زۆرانبازی بکەم تێکیدەشکێنم

زڵاتان خۆی بە بەهێزتر لە شێر و کینگ کۆنگ لە قەڵەمدەدات

ئەستێرەی سویدی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هەمیشە بەوە ناسراوبووە کە لە چاوپێکەوتنەکاندا بەشێوەیەکی جیاواز لەبارەی تواناکانییەوە دەدوێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ “کینگ کۆنگ” زۆرانبازی بکات دەتوانێت تێکیبشکێنێت.

(کینگ کۆنگ گۆرێلایەکی ئەفسانەیی فیلمە بیانییەکانی هۆلیودە)

 

کێ تاوەکو 50 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام دەبێت؟ تۆ یان بوفۆن؟

بوفۆن، لەبەرئەوەی یاریکردن تاوەکو ئەو تەمەنە بۆ ئەو ئاسانە و تەنها پێویستی بە بەردەوامبوون و بلۆککردنی تۆپە، بەڵام من پێویستم بە جوڵەکردنە، پێویستە بونیادنەربم، دەبێت توانای شووتلێدانم هەبێت، دەبێت توانای ئەوەم هەبێت لەگەڵ بەرگریکاران بجەنگم، ئەگەر لە ڕووی جەستەییەوە بوفۆن پارێزگاری لەخۆی بکات دەتوانێت ئەو کارە بکات، بەڵام دڵنیابن هەرکاتێک ڕوبەڕوی ببمەوە دۆخەکەی لێتێکدەدەم.

بەڕای تۆ لە پێکهاتەی خەونەکاندا کێ لێدەری پەناڵتی دەبێت، تۆ یان مێسی؟

لەسەدا سەد دەرفەتی ئاڕاستەکردنی پەناڵتی بە خۆم دەدەم، لەبەرئەوەی من کاپتنی ئەو پێکهاتەیە دەبم و هەر خۆشم بڕیاردەدەم کێ پەناڵتی ئاڕاستە بکات، ڕەنگە سێ پەناڵتی سەرەتا خۆم ئاڕاستەی بکەم و پەناڵتییەکیش بەو بدەم و بەو شێوەیە..

تاتۆکانی تۆ باشترە یان تاتۆکانی بێکهام؟

هەموو تاتۆکانی من چیرۆکێکن لەسەر پشتم هەڵمکۆڵیون، لەبەرئەوە ناتوانم هەموو ڕۆژێک بیانبینم و لێیان بێزاربم، ئەگەر هەموو ڕۆژێک بیانبینم لەبەرچاوم دەکەون و ناچاردەبم چیتر تاتۆ نەکەم، هیچ پێگەیەک لەسەر پشتم نەماوە و دەستکاری قاچەکانیشم ناکەم، چونکە ئەوانە دیاری خودان بۆم، لەسەر سکیشم نامەوێت هیچ وێنەیەک بنەخشێنم.

کێ باشترە، بنجامین بوتۆن یان تۆ؟

من باشترم، چونکە ئەزمونی ڕاستەقینە تاقیدەکەمەوە، بنجامین بوتۆن تەنها چیرۆکێکە کراوە بە فیلم لە سینەما، بەڵکو پڕۆفایڵی من باشترین چیرۆکە بۆ فیلمەکان.

ئەگەر لەگەڵ کینگ کۆنگ شەڕبکەیت، کامتان دەیبەنەوە؟

لەسەدا سەد کینگ کۆنگ تێکدەشکێنم، وێرانی دەکەم.

کێ ئاسانتر ماڵی دەکرێت، تۆ یان شێر؟

لەسەدا سەد زڵاتان لە شێر بەهێزتر و تۆقێنەرترە، دەتوانیت شێر ماڵی بکەیت، بەڵام مەحاڵە من ماڵی بکرێم، ئێمە دوو ئاژەڵی جیاوازین.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share