ئارسیناڵ بۆندی “جۆرجی” یەکلاییکردەوە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی جۆرجینیۆی ئیتاڵیی یاریزانی یانەی چێڵسی.

ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی جۆرجینیۆ لە یانەی چێڵسی-یەوە بە شێوازی خواستن.

بەپێی سەرچاوەکە، تێچووی گرێبەستەکە (12) ملیۆن یورۆیە تاوەکو کۆتایی وەرز، لەگەڵ بڕگەی جێگیرکردنی گرێبەستی هەمیشەیی لە کۆتایی وەرزدا.

جۆرجینیۆ دەبێتە زیادەیەکی بەهێز بۆ ناوەندی ئارسیناڵ، لە هەمان کاتدا ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی بۆ ڕیزەکانی “بلوزی لەندەن”.

جۆرجینیۆ لە سەنتەر و ناوەندی بەرگری یاریدەکات، بە درێسی چێڵسی-یەوە (213) یاریی کردووە و (29) گۆڵ و هەشت ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share