ڕیاڵ مەدرید کات بە مباپێ-وە ناکوژێت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداریی دۆسییەی کیلیان مباپێ نابێت، بەڵام لە ئێستادا هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیە نییە.

خوسێ فیلێکس دیاز، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری خەونی واژۆکردنی گرێبەستی کیلیان مباپێ نەبوون، بەڵام دوای ئەوەی یاریزانەکە بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان کردووە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید پلانی گۆڕیوە.

پلانی نوێی “لۆس بلانکۆس” بریتییە لە سەرنجدان لە ئەستێرە لاوەکانی وەک ڤینیسیۆز جونیۆر، ڕۆدریگۆ و کات نەکوشتن بە بابەتی مباپێ-وە، لە کاتێکدا سەرمایەدارانی قەتەر مکووڕن لەسەر بەردەوامبوونی لە خولی فەرەنسا.

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2023 و 2024 جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆسەر بابەتی مباپێ، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتاییدێت و ڕووبەڕووی ئاستەنگی کارگێڕی نابنەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆکاری زۆربوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە منداڵاندا ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

گواردیۆلا لە یاریزانێکی سیتی توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت. جوسێپ ماریا…
Total
0
Share