چاڤی بۆ لاپۆرتا: ئەم سێ یاریزانەم بۆ بکڕە دەبینە پاڵەوان

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە داوای لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کردووە سێ یاریزانی بۆ بکڕێت.

خاڤیێر میگێل-ی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردووە، لە دوایین کۆبوونەوەدا چاڤی داوای لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە کردووە بەپەلە سێ گرێبەستی بۆ واژۆبکات، یاریزانە داواکراوەکانیش بریتیبوون لە ئۆریۆل ڕۆمیۆ، جواو کانسێلۆ، جیۆڤانی لو سێلسیۆ.

ڕاهێنەرەکەی بارسا بەڵێنی بە سەرۆک داوە ئەگەر ئەو سێ گرێبەستەی بۆ واژۆبکات، لە وەرزی داهاتوودا هیچ ئەنجامێک مەحاڵ نابێت بۆیان و دەتوانن دووبارە ببنەوە بە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.

داواکارییەکانی چاڤی مەحاڵ نییە، بەوپێیەی سیانەی ناوبراو ناویان لە لیستی فرۆشتنی یانەکانیاندایە و تێچووەی واژۆکردنی بۆندەکانیان خەیاڵی نییە.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس دەرگای بۆ ڤلاهۆڤیچ کردەوە

بابەتی دواتر

بێلینگام پێکانی هەیە و بەتەواوی ڕاهێنان ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share