پێشێلكردنی ئازادیی ئاینی.. ئەمریكا ژمارەیەك وڵات و ڕێكخراو دەخاتە لیستی ڕەشەوە

ئەنتۆنی بلینكن

بەهۆی تۆمارەكانیان لە پێشێلكاریی ئازادیی ئاینی، ئیدارەی واشنتن ژمارەیەك وڵات، لایەن و ڕێكخراو دەخاتە لیستی ڕەشەوە.

بە بڕیاری ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەریەك لە (میانمار، چین، ئەریتیریا، ئێران، كۆریای باكوور، پاكستان، ڕوسیا، سعودیە، تاجیكستان و توركمانستان) خرانە لیستی ئەو وڵاتانەی “سەرچاوەی نیگەرانیی تایبەتن” بەهۆی بەشداریكردن یان ڕێگەدان بە پێشێلكاری “بەرنامەبۆداڕێژراو و بەردەوام و كاریگەریی ئازادیی ئاینی”.

هەروەها هەریەك لە (جەزائیر، كۆمۆرۆس “جزر القمر”، كوبا و نیگاراگوا) خراونەتە “لیستی چاودێریی تایبەت”ی ئەو حكومەتانەی بەشدارییانكردووە لە “پێشێلكاریی گەورەی ئازادیی ئاینی” یان ڕێگەیان پێداوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (بزوتنەوەی گەنجان، بۆكۆ حەرام، دەستەی ئازادیی شام، حوسییەكان، داعش، داعش لە بیابانی گەورە، داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، كۆمەڵەی نەسرولئیسلام و موسلمین و تاڵیبان)ی وەك كیانێك كە مایەی نیگەرانيی تایبەتن ڕیزبەندكردووە.

بلینكن لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “هەموو ساڵێك وەزیری دەرەوە بەرپرسیارێتی دیاریكردنی حكومەتەكان و ئەو لایەنە ناحكومییانە لەئەستۆدەگرێت كە شایەنی ڕیزبەندكردنن بەپێی یاسای ئازادیی ئاینیی نێودەوڵەتی بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئازادیی ئاینی”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی ئازادیی ئاینی لە جیهانی ئەمڕۆدا دەبێتەوە ئالنگاریی پێكهاتەیی و مەنهەجی و قوڵ و كاریگەرن و لە سەرجەم ئەو وڵاتانەدا هەن. ئەمەش پابەندییەكی جیهانیی بەردەوامی لە سەرجەم ئەوانە دەوێت كە حەز بە قبوڵكردنی ڕق و توندڕەویی و سەركوتكردن ناكەن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات: چی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە چا و قاوە بخۆینەوە؟

بابەتی دواتر

گۆڕان ئاشتەوایی گشتی لەگەڵ گۆڕانخواز و دەنگدەرانی دووركەوتووی ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share