لە “ڕۆژی سەرکەوتن”دا.. ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکتری بە “نازی” دەزانن

لە “ڕۆژی سەرکەوتن”دا کە یادکردنەوەی خۆبەدەستەوەدانی ئەڵمانیایە بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، هەریەک لە ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکتری بە “نازیبوون” تۆمەتباردەکەن.

ڤلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، خراپە گەڕاوەتەوە بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش لە پەیامێکیدا بە بۆنەی “ڕۆژی سەرکەوتن”وە، ئەو ڕۆژەی تێیدا ئەوروپا یادی خۆبەدەستەوەدانی فەرمیی ئەڵمانیا بە هاوپەیمانەکان دەکاتەوە، لە جەنگی جیهانیی دووەمدا.

بەپێی زیلنسکی، ئەو ئامانج و ژیانەی ئەو ڕۆژگارە سەربازەکان لەپێناویدا جەنگان، ئەو ڕۆژە لەناوچوو کە هێزەکانی ڕوسیا دایان بەسەر وڵاتەکەیدا.

 لە پایەمە ڤیدیۆییەکەیدا هاتووە، “ئەمجارەشیان خراپە گەڕاوەتەوە، بە جۆرێکی تر و بە چەند دروشمێکی ترەوە، بەڵام بۆ هەمان ئامانج”.

مۆسکۆش لەلای خۆیەوە، لە 24ی شوباتەوە جموجووڵە سەربازییەکانی خۆی بە “ئۆپەراسیۆنی تایبەت” لەقەڵەمدەدات، بۆ چەککردنی ئۆکرانیا و ڕزگارکردنی لەو کەسانەی بە “نازی” ناویاندەبات.

هاوکات لە ڕوسیاش ڕۆژی سەرکەوتن، کە بەر 9ی ئەم مانگە دەکەوێت، بە یەکێک لە گرنگترین بۆنە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، تێیدا یادی ئەو “قوربانییە مەزنانە” دەکرێتەوە یەکێتیی سۆڤیێت لەپێناو سەرکەوتن بەسەر ئەڵمانیادا داونی.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی دواتر

خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share