واشنتن جارێکی دیکە ئێران بە مەترسی بۆ سەر ئاشتیی جیهان تۆمەتبار دەکات

لە چوارچێوەی شکستەکانی ئێران بەرانبەر مەرجەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی و هەوڵدانی ئەو وڵاتە بۆ شاردنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە هەنگاوەکانی چەکی ئەتۆمی، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مەترسییە بۆ سەر ئاشتیی نێودەوڵەتی.

لە بەشی پێنجەمی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئەیلول وەزارەتەکە ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جۆرێکە لە دڵەڕاوکێ بۆ سەرجەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرلە 18 ساڵ و لە ساڵی 2002دا ئاشکرا کرا.

ئاماژە بەوەشدەکات، تواناکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت، هەروەها بەردەوامە پێشێل کردنی مەرجەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، پێشتر لە ساڵی 2015 ێکی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم لەگەڵ ئێراندا واژووکرا، دواتر ڕێککەوتنەکە شکستیهێنا بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئێران و یاریکردنی ئەو وڵاتە بە دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی و شاردنەوەی زانیارییەکان، “ئێران گەورەترین مەترسی دروستکردووە لە جیهاندا”، بەپێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند کۆتا ڕاپۆرتی تاران لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم، دەریدەخات تاوەکو ئێستا ئێران نایەوێت یان توانای نییە بەشێوەیەکی گونجاو و گشتگیر وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بداتەوە سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئێران لە مانگی تەموزی ساڵی 2019ەوە چەندین جار ڕەتیکردووەتەوە کە هاوکاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی بکات لەبارەی پێدانی زانیارییەکانی پەیوەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی.

دوو هەڵبژاردە لەبەردەم ئێراندایە و سێیەمی نییە:

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ترس لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوو بژاردە دەخاتە بەردەمی ئێران، یەکەمیان ئێران دەبێت بەشێوەیەکی دروست و گشتگیر وەڵامی سەرجەم پرفسیارەکانی ئاژانسەکە سەبارەت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بخاتەڕوو، یان ڕووبەڕووی فشاری زۆر قورستر دەبێتەوە لەوبارەیەوە، ئەم دووبژاردەیە لەبەردەمی ئێراندایە و بژاردەی سێیەمی نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لە بەردەوامی تاران لە شاردنەوە و شێواندنی زانیارییەکانی بەرنامە ئەتۆمێیەکەی و ڕێگەنەدان بە گەیشتن بە پێگە ئەتۆمییەکانی و بێدەسەڵاتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لەوبارەیەوە گومان دەخاتە سەر بێلایەنی و متمانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی و تواناکانیان دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

توركیا چەكدار ڕەوانەی ئازەربایجان دەكات و ئەرمینیا هەڕەشە دەكات

بابەتی دواتر

خێزانێك خانووەكەیان بۆ گەشتێكی یەكساڵی دەریایی دەفرۆشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share