ئه‌ستێره‌ی به‌رازیل و یانه‌ی پاریس سانت جێرمان، نێیمار دا سیلڤا بیرۆکه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌بیرکردووه و بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێده‌کاته‌وه.
ڕۆژنامه ئیسپانییه‌که له سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌کانه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌ستێره‌که‌ی سیلیساو بڕیاریداوه له ماوه‌ی داهاتوودا دانوستاندنی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ ناسڕ خلێفی و لیۆناردۆ ئاراوخۆی سه‌رۆک و به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشیی “پی ئێس جی” سه‌باره‌ت به نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز ئه‌نجامبدات.
“نێی” هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایی ئاشکراکردووه و ئاماده‌یه له پاریس به‌رده‌وامبێت، به‌و مه‌رجه‌ی موچه‌ی ساڵانه‌ی به‌هه‌مان بڕی ئێستا (36 ملیۆن یورۆ) بۆ ته‌رخانبکرێت، هاوشانی هه‌موو ئه‌و ئیمتیازات و زیادانه‌ی دیکه که له بۆندی پێشووی له ساڵی 2017 به‌ده‌ستیهێناوه.
نێیمار له هاوینی ساڵی 2017 به بڕی 222 ملیۆن یورۆ که به‌رزترین بۆنده له مێژووی تۆپی پێ له به‌رشلۆنه‌وه ڕوویکرده پاریس سانت جێرمان، چه‌ندینجار له سه‌رده‌می جوسێپ ماریا بارتۆمیو هه‌وڵیدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ یانه که‌ته‌لۆنییه‌که، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.