مانچسته‌ر یونایتد دیبالای له‌ یوڤانتۆس یاخیکردووه‌

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وه‌ک ئه‌گه‌رێک ئاماژه‌یان به‌ ڕۆیشتنی پاولۆ دیبالا له‌ یانه‌ی یوڤانتۆس و په‌یوه‌ندیکردنی به‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌ کردووه‌.

تۆڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی له‌ زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، که‌ به‌ڕێوبه‌رانی بیانکۆنێری له‌گه‌ڵ پاولۆ دیبالا و لێپرسراوی کاروباره‌کانی سه‌باره‌ت به‌ نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی دووچاری ئاسته‌نگی بوون.

زیاتر له‌ سێ مانگه‌ به‌ڕێوبه‌رانی لاڤیکیا سنیۆرا له‌گه‌ڵ دیبالا ده‌ستیان به‌ دانوستاندن کردووه‌، به‌ڵام یاریزانه‌که‌ پێداگری له‌ به‌ده‌ستهێنانی موچه‌ی ساڵانه‌ به‌بڕی 15 ملیۆن یورۆ کردووه‌، هۆکاری ئه‌م داواکارییه‌ قورسه‌ بۆ هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی یانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رانبه‌ر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، که‌ له‌ ڕابردوودا سێ هێنده‌ی یاریزانانی دیکه‌یان بۆ ته‌رخانکردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی کالچیۆ میرکاتۆ، هه‌ڵوێستی دیبالا توند و چه‌سپاوه‌ و ئاماده‌نییه‌ به‌ که‌متر له‌ 15 ملیۆن سازش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی یوڤی بکات.

سه‌رچاوه‌ ئیتاڵییه‌که‌ دووپاتیده‌کاته‌وه‌، هۆکارێکی دیکه‌ له‌پشت داواکارییه‌که‌ی دیبالا یانه‌ی مانجسته‌ر یونایتده‌، که‌ ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ موچه‌ی ساڵانه‌ی داواکراوی بۆ ته‌رخانبکه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین زیاده‌ی دیکه‌.

دیبالا پشتئه‌ستور به‌ به‌ڵێنه‌کانی یونایتد له‌ ئیداره‌ی بیانکۆنێری یاخیبووه‌، به‌ دووریش نه‌زانراوه‌ یوڤانتۆس داواکارییه‌کانی جێبه‌جێینه‌کات و یاریزانه‌که‌ ڕووبکاته‌ ڕیزه‌کانی “ڕێد دێڤڵز”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید مباپێ-ی خسته‌ زستان و فه‌ره‌نسییه‌کی دیکه‌ی کڕی

له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه‌ مێژووییه‌که‌ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سه‌نیگال  بۆ جاری یه‌که‌م له‌مێژوویدا جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای به‌رزکرده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای 2022ی له‌ میسڕ برده‌وه‌ و بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مێژوویدا جامه‌که‌ی…
Total
0
Share