داهاتووی داڤید ئالابای به‌رگریکاری نه‌مسایی یانه‌ی بایرن میونشن ناڕوونه و تاوه‌کو ئێستا به‌ڕێوبه‌رانی بایرن نه‌یانتوانیوه بۆنده‌که‌ی نوێبکه‌نه‌وه.
به مه‌به‌ستی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ڕێوبه‌رانی باڤاری سێ‌جار دانوستاندنی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ پینی زاهاڤی لێپرسراوی کاروباری یاریزانه‌که ئه‌نجامداوه، له کۆتا کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌ییان نیشانداوه موچه‌ی ساڵانه‌ی به‌بڕی 11 ملیۆن یورۆ بۆ ته‌رخان بکه‌ن هاوشانی پێنج ملیۆنی زیاده‌ی دیکه له حاڵه‌تی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌کاندا، به‌ڵام زاهاڤی و ئالابا ئۆفه‌ره‌که‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و داوای بڕی 15 ملیۆن موچه‌ی ساڵانه‌یان کردووه، دووپاتیشیانکردووه‌ته‌وه، به‌و نرخه که‌متر قایلنابن.
لە بەرانبەر ئەم زانیارییانەدا، هێربەرت هاینەر سەرۆکی بایرن ڕایگەیاندووە، ” ئالابا و لێپرسراوی کارەکانی لە وادەی دیاریکراودا وەڵامی ئۆفەری یانەکەیان نەداوەتەوە، ئێمەش ئۆفەرەکەمان کشاندووەتەوە و لە ئێستادا هیچمان پێشکەشنەکردووە”.
ماڵپه‌ڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه، لێپرسراوی کاروباری به‌رگریکاره 28 ساڵه‌که پلانی یه‌ده‌گی داڕشتووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی داناوه له‌گه‌ڵ بایرن به ئه‌نجامێکی گونجاو نه‌گه‌ن و بۆنده‌که نوێنه‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ستووه و یاریزانه‌که‌ی پێشکه‌شی فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی مێره‌نگی کردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، جگه له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، یانه‌کانی یوڤانتۆس، ئینته‌رمیلان، میلان، مانچسته‌ر سیتی و به‌رشلۆنه به‌هه‌مان شێوه خواستیان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که نیشانداوه.